له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی رابردوو به دواوه ، خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی كرێكاران بۆ به‌ده‌ستهێنانی داخوازییه‌كانیان و بۆ دامه‌زراندنی سیستمێكی عادیلانه‌ن ، به شێوه‌ی جۆراوجۆر و له‌ژێر ته‌وژم و ره‌وتی جۆراوجۆر‌و زۆر جاریش دژ به یه‌ك دا ، سه‌ری هه‌ڵ دا‌و له هه‌ر ووڵاته‌دا تایبه‌تمه‌ندی و شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی به خۆوه گرت . هاوشانی سه‌رهه‌ڵدانی چینی كرێكار، كه خۆی زاده‌ی سیستمی سه‌رمایه‌داری بوو ، ڕه‌وت و ته‌وژمی جۆراوجۆری سۆسیالیستی سه‌ریان ده‌رهێناو له ژێر په‌رچه‌می خه‌بات بۆ ژیانێكی باشتر‌و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی سۆسیالیست كاروچالاكی خۆیان ده‌ست پێكردو درێژه‌یان پێدا، له نێو ئه‌م ره‌وته سۆسیالیستیانه‌دا چه‌نده‌ها تێروانین و تێگه‌یشتن و به‌رنامه‌و رێگاچاره بۆ رزگاربوون له سه‌رمایه‌داری و چه‌وساندنه‌وه‌و چه‌نده‌ها به‌رنامه و پلاتفۆرمی جۆراوجۆر سه‌ری هه‌ڵدا كه باسیان له شێوه‌كانی رێكخستنی ئه‌و سیستمه ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه ده‌كرد
كه بریار بوو جێگای سیستمی سه‌رمایه‌داری بگرێته‌وه . ئه‌م ره‌وته سۆسیالیستخوازانه له یه‌ك روانگه‌و یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی و ته‌نانه‌ت له یه‌ك ناسین و بۆچوون ده‌رباره‌ی ئه‌و سیستمه‌ی كه هه‌بوو، ده‌ستیان پێنه‌ده‌كرد، بۆچوونه جۆراوجۆره‌كان زۆر جار ده‌چوونه‌وه به گژ یه‌كترداو هه‌ندێكیان هه‌ر له‌و ده‌ورانه‌دا بێ توانایی خۆیان ده‌ربڕی . كاتێك ده‌لاقه‌یه‌كیان بۆ خستنه كار‌و پراكتیزه‌كردنی فه‌لسه‌فه‌كانیان هاته ده‌ست، پێشنیار‌و پرۆژه‌كانی سۆسیالیسته خه‌یاڵیه‌كان له دنیای واقعی دا زۆری نه‌خایاند‌و باروباره‌گایان پێچایه‌وه ، ئانارشیسته جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك بلانكی و باكۆن و سۆسیالیزمی پرۆدۆ‌ن له‌گه‌ڵ كۆمۆناره گیانبازه‌كانی پاریس دا به خاك سپێردران .
به‌ده‌ر له‌مانه‌ش ره‌وته سۆسیالیسته‌كانی تریش چاره‌نوسێكی له‌م جۆره‌یان بووه نسیب و رێگایه‌كی له‌م جۆره‌یان بڕی ، بێجگه له سۆسیالیزمی زانستی ماركس و ئه‌نگلس ئه‌وانی تر به‌ده‌گمه‌ن توانییان لاشه‌ی خۆیان تا ده‌روازه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م رابكێشین ، سۆسیالیزمی زانستی وه‌ك ره‌وتێكی گرنگ و زاڵ له ناو سۆسیالیزمه جۆراوجۆره‌كانی تردا كه توانی به هۆی دوو فاكته‌ره‌وه زیندووێتی بۆ خۆی به‌ده‌ست بهێنێ، گوڕی دایه خۆی و ئه‌وانی تری تێپه‌راندن.كه بریار بوو جێگای سیستمی سه‌رمایه‌داری بگرێته‌وه . ئه‌م ره‌وته سۆسیالیستخوازانه له یه‌ك روانگه‌و یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی و ته‌نانه‌ت له یه‌ك ناسین و بۆچوون ده‌رباره‌ی ئه‌و سیستمه‌ی كه هه‌بوو، ده‌ستیان پێنه‌ده‌كرد، بۆچوونه جۆراوجۆره‌كان زۆر جار ده‌چوونه‌وه به گژ یه‌كترداو هه‌ندێكیان هه‌ر له‌و ده‌ورانه‌دا بێ توانایی خۆیان ده‌ربڕی . كاتێك ده‌لاقه‌یه‌كیان بۆ خستنه كار‌و پراكتیزه‌كردنی فه‌لسه‌فه‌كانیان هاته ده‌ست، پێشنیار‌و پرۆژه‌كانی سۆسیالیسته خه‌یاڵیه‌كان له دنیای واقعی دا زۆری نه‌خایاند‌و باروباره‌گایان پێچایه‌وه ، ئانارشیسته جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك بلانكی و باكۆن و سۆسیالیزمی پرۆدۆ‌ن له‌گه‌ڵ كۆمۆناره گیانبازه‌كانی پاریس دا به خاك سپێردران .
ئه‌و دوو فاكته‌ره‌ی كه سۆسیالیزمی زانستیان به زیندویه‌تی هێشته‌وه‌و توانای خۆبه‌رهه‌م هێنانه‌وه‌یان پێدا، یه‌كه‌میان بریتی بوو له ته‌ئكید كردنه‌وه‌ی ئه‌م سۆسیالیزمه له‌سه‌ر خه‌باتی چینایه‌تی و تێگه‌یشتن له عه‌ینییه‌تی ئه‌م خه‌باته‌مادییه و ناسینی قانونمه‌ندی میكانیزمه‌كانی چالاكی چینی كرێكار ، خاڵی دووه‌م بریتی بوو له‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه فه‌لسه‌فی و زانستییه هه‌مه لایه‌نه‌ی كه ماركسیزم خستبوویه سه‌ر یه‌ك و وه‌ك گه‌نجینه‌یه‌كی به نرخ له ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌رمایه‌داری و دیاریكردنی چوارچێوه‌كانی كۆمه‌ڵگای داهاتوو، خستبوویه به‌رده‌م ئه‌م چینه.
به دوای تێكشكانی كۆمۆنه‌ی پاریس ، ماركسیزم گروتینێكی تری به خۆوه گرت ، چونكه كۆمۆنه ئاكامی ئاناشیزم و پرۆدۆنیزمی ئاشكرا كرد، كه ئه‌و كات ره‌وته زاڵه‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی بوون.
ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر ئه‌نته‌ر ناسیۆنالی یه‌كه‌م دا تێپه‌ر بین، به‌و ده‌لیله‌ی كه لێره‌دا جێگای باسكردنی ئه‌و نییه،ئه‌وا ئه‌توانین سه‌ره‌تای هه‌ستانه‌وه‌ی سه‌رله‌نویی رێكخراوه سۆسیالیستییه كرێكارییه‌كانی دوای ئه‌و له‌ئاستێكی فراواندا له حزبه سۆسیال دیموكراته‌كاندا بیبینینه‌وه حزبه سۆسیال دیموكراته‌كان به‌تایبه‌تی حزبی سۆسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانی ، ئه‌وحزبانه بوون كه سه‌رله‌نوێ بوونه‌وه به جێگایه‌ك بۆ رێكخراو كردنی كرێكاران و بوونه ئامرازێك تا چینی كرێكار جارێكی تر له خه‌وه‌قوڵه‌كانی به‌خه‌به‌ر بێته‌وه (2) ، و بێته‌وه مه‌یدانی سیاسه‌ت و ململانێ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان .
به‌هه‌ر حاڵ به‌م پێشه‌كییه كورته، كه ئه‌وه‌نده سوودی بۆ ئێمه هه‌بوو بمانخاته سه‌ر باسی سۆسیال دیموكراتی ، ئیكتفا ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین بچینه‌سه‌ر مه‌وزوعی سه‌ره‌كیمان كه ئه‌ویش باسی سۆسیال دیموكراتییه وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت و سه‌ر به‌خۆ.
سه‌رهه‌ڵدانی سۆسیال دیموكراتی:
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌بێت ئه‌وه‌مان لا ئاشكرا بێت كه كاتێك ده‌چینه ناو باسی سۆسیال دیموكراتییه‌وه، جیاوازییه‌كی قوڵ ، سیاسی و فكری و ته‌نانه‌ت چینایه‌تیش له‌و گۆرانكاریانه‌ی به‌سه‌ر سۆسیال دیموكراتیدا هاتووه له‌به‌رچاوبگرین، پێویسته له‌و جیاوازییه تێبگه‌ین كه مێژووی سۆسیال دیموكراتی له یه‌ك جیاده‌كاته‌وه‌و له‌وه تێبگه‌ین كه سه‌ره‌تاو كۆتایی سۆسیال دیموكراتی ناچینه‌وه سه‌ر یه‌ك ، لایه‌نی كه‌م گۆرانكاریه فكری و سیاسیه به‌رچاوه‌كان به‌ناچار قڵشتێك له مێژووی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا دروست ده‌كات له‌یه‌ك قسه‌دا ئه‌و سۆسیال دیموكراتییه‌ی كه ئێستا هه‌یه‌نه درێژكراوه‌ی فكری و سیاسی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیه‌تی و نه‌سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌یشی به‌رئه‌نجامی به‌رده‌وامی ئه‌و واقعه‌ی سۆسیال دیموكراتی له‌سه‌ر دامه‌زرا.
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه سه‌ره‌تا له جموجۆڵ و له بۆته‌یه‌كی شۆرشگێڕانه‌و ماركسیستی دا سه‌ری هه‌ڵدا كه به‌و نیازه بوو سۆسیالیزم له رێگای شۆرشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ئامرازێكی شۆرشگێرانه دابمه‌زرێنێ، ئه‌مه‌ش رێكوراست پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ره‌وته زاڵه زاتی یه‌ی ئێستای سۆسیال دیموكراتییه ، كه ده‌یه‌وێت سۆسیالیزم له رێگای په‌رله‌مان و به‌ده‌ست هێنانی ڕای گشتی و له ڕێگای ریفۆرمه‌كانه‌وه جێبه‌جێ بكات.
یه‌كه‌مین حزبی سۆسیال دیموكراتی له ساڵی 1869 له ئه‌ڵمانیا دروست بوو. ئه‌م حزبه له ساڵی 1875 دا له‌گه‌ڵ به‌شێكی رێكخراوه‌ی كرێكاری لاسالی ئه‌نجومه‌نی سه‌راسه‌ری كرێكارانی ئه‌ڵمانیادا یه‌كیان گرت، سۆسیال دیموكراتی هه‌ر له سه‌ره‌تای شكڵ گرتنییه‌وه، به تایبه‌تی له دوای به‌رنامه‌ی ئه‌رفۆرت، له‌سه‌ر پایه‌یه‌كی ماركسیستی دامه‌زراوه‌و بۆ ده‌ورانێك ناوه‌ندی رابه‌ری فكری ماركسیستی بووه‌و چه‌ندان تیوریسینی ناسراوی وه‌ك كاوتسكی و بیبل و رۆزا لۆكسه‌مبورگ و چه‌ندانی تری تیا بووه‌و ئاستی تیوری ئه‌وانه سنوری ئه‌ڵمانیای تێپه‌ر كردووه‌و له راستی دا (سونه‌ته‌كان و بنه‌ما فكرییه‌كانی سۆسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا وه‌ك مۆدێلێكی جیهانیانه‌ی سۆسیال دیموكراتی ئه‌وروپا ده‌ژمێردرا)(3) به‌ڵكو زیاتر له‌وه‌ش سنوری ئه‌وروپای تێپه‌راندو له زۆر جێگای تریش كاریگه‌ری خۆی دانا.
حزبی سۆسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا تا كاتی روودانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م به باوكی شه‌رعی ماركسیزم ناسراوه‌و میحوه‌ری ئه‌نته‌ر ناسیۆنالی دووه‌م بووه، به جۆرێك كه تا جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ماركسیزم و سۆسیال دیموكراتی له گشتی دا یه‌ك ما‌نایان ده‌گه‌یاند.
هه‌ردوو حزبی سۆسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیاو حزبی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسا كه سه‌ربه یه‌ك ره‌وتی سۆسیال دیموكراتی بوون، ئه‌نته‌رناسیۆنالی دووه‌میان له ساڵی 1889 دا پێكهێنا ، له‌سه‌ره‌تای پێكهاتنی ئه‌م ئه‌نته‌رناسیۆناله‌دا ته‌نیا ره‌وته شۆرشگێره‌كانی له خۆ گرتبوو، مه‌به‌ست له ره‌وتی شۆرشگێریش ئه‌وانه بوون كه به پشت به‌ستن به روانگه‌ی ماركسی بروایان به دامه‌زراندنی سۆسیالیزم له رێگای شۆرشی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌بوو، وه به هیچ جۆرێك رێگای به‌به‌شداری ره‌وتی (ئیمكانیه‌كان) نه‌ده‌داو له گه‌ڵی دا نه‌ده‌هاته‌وه، ئیمكانیه‌كانیش ئه‌وانه بوون كه دژی فكره‌ی شۆرش بوون و لایه‌نگری تێكه‌ڵاو بوون و ئیئتلاف بوون له‌گه‌ڵ بۆرژوازی دا‌و به‌م ده‌لیله نه‌یانده‌توانی له‌گه‌ڵ سۆسیال دیموكراتی ئه‌و كات دا بێنه‌وه، ئه‌مانه‌ش پێك هاتبوون له رابه‌رانی كرێكاری به‌ریتانیاو گروپی پل بروس له فه‌ره‌نسا . ئه‌م بیرخستنه‌وه‌یه گرنگی خۆی هه‌یه‌و پێویسته خوێنه‌ر له بیری نه‌كات و دواتر له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی تری ئه‌م نوسراوه‌یه‌دا له‌به‌رچاوی بگرێ و ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ربكه‌وێت كه چۆن بوو ئه‌م حزبه شۆرشگێرانه كه ئه‌نگلس له باره‌ی حزبی سۆسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانییه‌وه ده‌ڵێت(گه‌وره‌ترین حزبی شۆرشگێر)(4) بوو بگۆرێت به‌و ره‌وته ئاشتی خواز‌و ریفۆرمیسته‌ی كه ئێستا ده‌یبینین.
سۆسیال دیموكراتی سه‌ره‌تا ناوێك بوو به‌و حزب و ره‌وته شۆرشگێرانه ئه‌وترا كه ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر ئاڵوگۆری شۆرشگێرانه‌ی كۆمه‌ڵ و دامه‌زراندنی سۆسیالیزمیان له رێگای كرێكارانه‌وه ده‌كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌و ره‌وته ماركسییه ده‌ووترا كه پشتیوانی فكری و ئایدۆلۆژی بۆ ئاڵ و گۆرێكی له‌و جۆره فه‌راهه‌م ده‌كرد، به‌م جۆره سۆسیال دیموكراتی له رووی پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه حزبێكی كرێكاری بووه‌و له رووی فكرییه‌وه سۆسیالیست و ماركسی بووه، ئه‌گه‌ر چی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه‌ی سۆسیال دیموكراتی بزووتنه‌وه‌یه‌كی متجانس و منسجیم و چوون یه‌ك نه‌بووه‌و له شوێنێكه‌وه بۆشوێنێكی تر جیاوازی هه‌بووه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر باڵی راست و مه‌یلی ریفۆرمێتی له ئه‌ڵمانیا به هێز بووه ئه‌وا چه‌پێتی و مه‌یلی كۆمۆنیستی له روسیا به‌هێزتر بووه.
ئه‌م بزووتنه‌وه دیاریكراوه له هه‌ناوی خۆی دا ململانییه‌كی دوور‌و درێژی له‌سه‌ر شۆرش‌و ریفۆرم هه‌بوه، تا جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ئه‌م ململانییه وه‌ك ململانییه‌كی ناوخۆیی سه‌یر ده‌كرا‌و به‌م شێوه‌یه ده‌چووه پێشه‌وه ، به‌ڵام هه‌ر به روودانی جه‌نگ و پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی باڵی ریفۆرمیستی له‌به‌یاننامه‌ی بال كه له ساڵی 1912 له بال به‌سراو به‌گوێره‌ی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه سۆسیال دیموكراتی جیهانی دژی شه‌ڕی ئیحتیمالی بوایه و هه‌وڵی بدایه له هه‌ر ووڵاتێك دا ئه‌و شه‌ره بگۆرێت بۆ شه‌رێكی ناوخۆیی ، وورده وورده ئه‌م ململانییه به‌ره‌و ئاقار‌و عاقیبه‌تێكی تر رۆیی.
جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م گۆرانكارییه‌كی گه‌وره‌ی له‌جیهان دا پێكهێنا ، حزب‌و بزووتنه‌وه جۆراوجۆره‌كانیان چالاك كرده‌وه‌و هه‌ل و مه‌رجێكی نویی پێكهێنا كه ده‌بوایه وه‌ڵامی نوێ و پێویستی پێ بدرێته‌وه ، بزووتنه‌وه‌ی سۆسیال دیموكراتی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له ساڵی (1912)ه‌وه بریاری ئه‌وه‌ی دا بوو كه له دژی شه‌ر بكه‌وێته شه‌ره‌وه‌و ئه‌وه‌ی فه‌رز كرد بوو له‌سه‌ر حزبه سۆسیال دیموكراتیه‌كانی هه‌رووڵاتێك كه بچنه‌وه به‌گژ بورژوازی ناوخۆداو لووله‌ی چه‌كه‌كانیان بكه‌نه بورژوازی ناوخۆ، ئه‌مه بۆ خۆی ململانیی ناو سۆسیال دیموكراتییه‌كانیشی قوڵتر كرده‌وه‌و ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی به كرده‌وه به‌ره‌و دابران و جیابونه‌وه بردوو دابه‌ش بوو به‌سه‌ر دوو ره‌وتی جیاواز ، ره‌وتی یه‌كه‌م كۆمۆنیزمی شۆرشگێر بوو وه ره‌وتی دووه‌میش ناسیۆنال ریفۆرمیستی بوو كه ناوی سۆسیال دیموكراتیان بۆ خۆیان هێشته‌وه‌و تا ئه‌مرۆش به‌و ناوه‌وه ناسراون.
له باره‌ی جیاوازی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م دوو ره‌وته دواتر قسه‌ده‌كه‌ین ، ئێستا كه‌مێك ئه‌گه‌رێینه‌وه بۆ دواوه‌و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین ئه‌و زه‌مینه ئابوری‌و سیاسی و فه‌لسه‌فیانه باس بكه‌ین كه ده‌ورێكی جدی و سه‌ره‌كییان له‌سه‌رو سیمادان به سۆسیال دیموكراتی بینی و تا ئه‌مڕۆش لانی كه‌م له هێڵه سه‌ره‌كیه‌كان دا تایبه‌تمه‌ندی سۆسیال دیموكراتی پێك ده‌هێنن.
...........تێبینی: ئه‌م نووسینه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه نووسراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه، له راستیدا ده‌بوایه جارێكی تر داڕشتنه‌وه‌م بۆ بكردایه، ئه‌مه هه‌ڵده‌گرم بۆ فرستێك كه بتوانم وردتر له‌سه‌ری قسه بكه‌م. كۆی بابه‌ته‌كه‌یش به چه‌ند به‌شێك داده‌گرمه‌وه.
